تیمێكی نێودەوڵەتی مەترسی موبایلی زیرەك بۆ منداڵان ئاشكراكرد

تەندروستی

29/01/2019‌ 818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی میدیكا مەیلی بڵاویكردەوە، تیمێكی نێودەوڵەتی پێكهاتوو لەزانایان بەو ئەنجامە گەیشتوون، ئەو منداڵانەی موبایلی زیرەكیان هەیە و لەپێش نووستن بەكاریدەهێنن، زیانیان پێدەگەیەنێت.

بەپێی زاناكان، بەكارهێنانی مۆبایل لەپێش نووستن لەلایەن منداڵانەوە ، تووشی كەمخەوی‌و قەڵەویی‌و نیگەرانیان دەكات.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر 6616 منداڵی تەمەن 11 بۆ 12 ساڵی ئەنجامدراوە، كە زیاتر لە 70% ئەو منداڵانەی سەعاتێك پێش ئەوەی بخەون لە موبایلێكی زیرەك، یان ئامێرێكی تر، كە شاشەی نمایشكردنی هەبووە بەكارهێناوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە ئەو منداڵانەی موبایلی زیرەكیان بەكارهێنابوو، یان سەیری TV كردبوو، بەتایبەتی لەژوورێكدا كە گڵۆپەكانی داگیرسابوون، لە 31% تووشی گرفتەكانی خەوتن بووبوون. 

هاوكات منداڵانێك، كە لەتاریكیدا هەمان كاریان ئەنجامدابوو، كێشەكانی تێكچوونی خەویان لەواندا لە 147% زیاتر بوو بوو، كە توێژەران بۆیان دەركەوت، كەمیی خەو، كەمكردنەوەی سیستەمی بەرگری، خەمۆكی، پەرێشانی و قەڵەویی لەو منداڵانە زیاتر بووە.