چارەسەكردنی پەستانی خوێن بەژەهری شەمشەمەكوێرەی خوێنمژ

تەندروستی

29/01/2019‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی زانكۆی كوینێس لەندی(University of Queensland)ه ەندێك پیپتیدی   (Peptide) نوێیان لە ژەهری شەمشەمەكوێرەدا دۆزییەوە، كە دەتوانن لەو مادەیە جۆرە دەرمانێك دروست بكرێت، كە نەخۆشی پەستانی خوێن چارەسەر دەكات.

بەپێی هەواڵێكی نیو ئەتڵەس (New Atlas)، پیپتیدەكان، هەندێك پۆلیمەری(Polymer)  بچووكن، كە لەپێوەلكانی ئەسیدئەمینەكان (amino acid) بەڕێكخستنێكی دیاریكراو و بەپێوەند بە "پیپتید"ەوە دروست بوون.

لێكدانەوە لەسەر ژەهری شەمشەمەكوێرەی خوێنمژ بۆ دروستكردنی دەرمانی چارەسەری لەچەند ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە و لێكدانەوەكان ئەوەی دەرخستووە، لەژەهری ئەو باڵندەیە پێكهاتەی گرنگی دژە مەیین بوونی هەیە، كە بۆ چارەسەركردنی هەندێك لە نەخۆشییەكان سوودبەخشە.

لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، كە بەم تازەییانە ئەنجامدرابوو، سەلماندی دەتوانرێت لەژەهری شەمشەمەكوێرەی خوێنمژ بۆ دەرمانكردنی ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشییەكان سوودی لێوەرگێرێت، لەنموونەی ئەو نەخۆشییانە دەتوانرێت نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار و نەخۆشییەكانی گورچیلە.

بە وتەی برایان فیری یەكێك لەلێكۆڵیارانی ئەو لێكۆڵینەوەیە، پیپتیدی دۆزراوە، كە بەكورتكراوەیی CGRP ناوی لێنراوە، دەتوانێت ببێتەهۆی زیاتر‌ بڵاوبوونەوەو شلبوونی ڕەگە خوێنبەرەكان، ئاواش دێتەبەرچاو ئەو دەرمانانەی بە سوودبردن لەو دروست دەكرێن، ئاسەواری لاوەكی كەمتریان بێت. 

هەروەها وتی: هێشتا دیار نییە چ كاتێك زانایان هەلی ئەوە پەیدا دەكەن، كاری تازە لەسەر‌ئەم دەرمانە نوێیە دەست پێبكەن.