توركیا پاڵپشت‌و داڵدەدەری تیرۆرە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست

جیهان

29/01/2019‌ 2703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
"كاتی هاتووە توركیا وەك لە پشتیوان‌و داڵدەدەری تیرۆر بناسرێت" وەك ئەوەی رۆژنامەی واشنتۆن ئیكزامینری ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە.

رۆژنامەكە پاساوی ئەوەی هەیە، كە توركیا لە "پاڵپشتی بۆ تیرۆر" بەردەوا، ئەوەش لە سوریاوە بیگرە تا دەگاتە لیبیا و سومال و كینیا، كە لە رێگەی بارهەڵگرە پڕچەكەكانەوە و پەیوەندی بەكۆمەڵە توندرەوەكانەوە و پێشكەشكردنی جۆرەها پاڵپشتی بۆیان.

بابەتی رۆژنامەكە لەنووسینی توێژەری ئەمەریكی مایكڵ رۆبنەو هاوكاتە لەگەڵ ئاشكراكردی ماڵپەڕی –نوردیك مونیتور- بەوەی هەواڵگری توركیا ئاسانكاری‌و هاوكاری پێشكەشی تیرۆریستی مەترسیدار –ئەبو بنات-ی  كردووە، كە ناوبراو ناوی لە لیستی ئەوانەدایە سزاكانی ئەنجومەنی ئاسایش لەساڵی 2015 دا دەیگرێتەوە.

قسە كردن لەسەر هاوبەشی توركیا لەگەڵ گروپە توندرەوەكان، ناتوانرێت دابڕنرێت لەو بارهەڵگرە پرچەكانەی توركیا بۆ رێكخراوە توندرەوەكان، كە لە نێویاندا سێ كەشتییە پڕچەكەكە بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە بەندەرەكانی لیبیا دەستی بەسەردا گیرا‌و دان پێدانانەكانی –ئیبراهیم شین- دووپاتیدەكاتەوە، ناوبراو كاری لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری توركیادا كردووە و لە پاكستان زیندانیكراوە و سەر بە رێكخراوی قاعیدەیە، لەهەمان كاتدا نێوەندگیر بووە لە نێوان هەواڵگری توركیا و توندرەوەكان لە سوریاو وڵاتانی تردا، ئەمەش بەگوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی –زمان تودەی-، بەتایبەتی دوای ئاشكرابوونی ئەوەی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا ی نزیك لە ئێران و تۆمەتبار بەتێوەگلانی لە هەواڵەكردنی سەدان هەزار دۆلار بۆ بزووتنەوەی شەبابی سوماڵی تیرۆریست، ئەمەش بە گوێرەی ماڵپەری –نوردیك مونیتۆر-.

بارهەڵگرە پڕ لەچەكەكان بۆ توندرەوەكانی نایجیریا و بزووتنەوەی حەماس، پرسیاری زۆر دەهێننە ئاراوە دەربارەی تێوەگلانی رژێمی توركیا بە شێوەیەكی راستەوخۆ لەم پرۆسانەدا، یان بابەتەكە لەدەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتدایە و بەبێ زانیاری حكومەت و دەزگا هەواڵگریەكەیەتی، ئەمەش باوەڕ پێنەكراوە بەهۆی ئەوەی هەواڵگری توركیا زۆر بەهێزەو ناتوانرێ بە بێ چاودێری ئەو میرولە دەنكە گەنمێك بەرێت نەوەك كەشتی پڕ لەچەك و تەقەمەنی.

تۆمەتەكانی سەر توركیا بەوەی پاڵپشتی و ئاسانكاری بۆ رێكخراوە تیرۆریستیەكان دەكات، بەهەمان شێوە لە دان پێدانانەكانی –ابو باسل الغزاوی= ابو كرم عبد الجزار- یەكێك لە سەركردە دیارەكانی داعشەوە دێت، ناوبراو ئەوەی ئاشكرا كرد توركیا ئاسانكاری كردوە بۆ هاتنە ناوەوەی هەزاران كەس لە هاورێ كۆنەكانی بۆ سوریا و لیبیا، لە رێگەی سنورو فرۆكەخانەكانیەوە.

ئەبو باسل غزاوی كە لە نێوان –جند انصار الله- و بەیعەت دان بە قاعیدەو پاشان بەیعەت بە ابو بەكری بەغدادیدا جێگیر بو، چوە بەنغازی بۆ ئەوەی ببێتە ئەمیری داعش لەوێ، پاشان بەهۆی سەركەوتنی هێزەكانی سوپای لیبیاوە ئەوێی بەجێهێشت و گەڕایەوە.

قسە كردن لەسەر هاوبەشێتی و پاڵپشتی توركیا بۆ رێكخراوە تیرۆریستیەكان لە گومانەوە گۆراوە تۆمەت، پاش ئەو دان پێدانان و بەڵگەو گەواهیدەرانە. بۆیە دەبێ وەلامی توركیا رون و شەفاف بێت، بۆ ئەوەی نەبێتە وڵاتێكی لە ئامێزگری تیرۆر، هەروەك لە رۆژنامە نێودەوڵەتیەكان و بەتایبەت ئەمەریكیەكاندا باس دەكرێت، لەوانەش گۆڤاری – فورین پۆلیسی- بڵاوی كردەوە - نابێ واشنتۆن پشت بە توركیا ببەستێ لە شكستپێهێنانی داعش، چونكە رۆژێ لە رۆژان دژایەتی داعش نەكردوە.

بەرزە فڕیەكانی توركیا لە زەلكاوی موستەحیلاتدایە، بەوەی دەیەوێ بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراستدا زاڵ بێت و ئێمپراتۆریەتی عوسمانی زیندوبكاتەوە، هەروەك لە زاری هەندێ لە سەركردە توركەكانەوە دەبیسترێ؛ ئەوانەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ – ابو نبات- و هاوشێوەكانیدا دەكەن، بۆ بەكارهێنانیان وەك سەرەتایە بۆ گەرانەوەی هەژمونی تۆرانی بۆ ناوچەكە، بەوەی لە مێژوودا بۆ ماوەی پێنج سەدە حوكمرانیان كردوە بەناوی خەلافەتی عوسمانیەوە و تائێستاش لە گوێی هەندێكدا دەزرێنگێتەوە.

سەرچاوە: رۆژنامەی شەرقلئەوسەت