شارپرێس:
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندی شێرپه‌نجه، كۆنتڕۆڵكردن‌و چاره‌سه‌ركردنی شه‌كره، دیارترین سوده ته‌ندروستییه‌كانی سیری ڕه‌شن.
هه‌مووان به سیری سپی ئاشناین، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به‌خواردنی سیر ده‌كه‌ن، نه‌زانن سیری ڕه‌ش زیاتر له سیری سپی سودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
سیری ڕه‌ش چیه؟
سیری ڕه‌ش هه‌ر سیری ئاساییه، به‌ڵام به‌هۆی شێ‌و پله‌ی گه‌رمییه‌كی دیاریكراو بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ، ڕه‌نگه سپیه‌كه‌ی بۆ ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌گۆڕێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، تا ئێستا نه‌توانراوه سیری ڕه‌ش بۆ بواری پیشه‌سازی بگوازرێته‌وه‌و هاوشێوه‌ی سیری سپی بفرۆشرێت، به‌وته‌ی پزیشكه‌كانیش، ئاماده‌كردنی سیری ڕه‌ش ئاڵۆزه.
سوده ته‌ندروستییه‌كانی سیری ڕه‌ش
دیارترین سوده ته‌ندروستییه‌كانی سیری ڕه‌ش بریتییه له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، هاوكات ئه‌و جۆره سیره ئاستی شه‌كری ناو خوێن ڕێكده‌خات‌و به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری شه‌كره.
یه‌كێكی دیكه له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیری ڕه‌ش بریتیه له‌وه‌ی خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانه، ده‌توانرێت بگوترێت زیاتریش له سیری سپی.
به‌هێزكردنی به‌رگریی مرۆڤ‌و زیادكردنی توانای سێكس كردن به‌دوو سوودی دیكه‌ی سیری ڕه‌ش داده‌نرێت.
ڕ . ج