شارپرێس: لوقمان حاجی قادر
كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی یۆنانی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی، مایه‌ی سه‌رسامبوونی مێژوونووس و توێژه‌ران بوو، ئه‌وان سه‌وداسه‌ری ئه‌وه‌بوون بزانن هۆكاری سه‌ره‌كی و ڕاسته‌قینه‌ی مردنی چی بووه.
دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ماوه دوور و درێژه به‌سه‌ر كۆچكردنیدا له ساڵی 323 ی پێش زایین له بابل له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا، هێشتا ئه‌م پرسه‌ی جێگه‌ی گرنگیپێدانی تایبه‌تمه‌ندانه، له‌م باره‌شه‌وه كاسرین هۆڵی ژنه پڕۆفیسۆری نیوزله‌ندی بیردۆزه‌یه‌كی له‌م باره‌وه پێشكه‌ش كردووه و هۆكارێكی تازه‌ی مردنی ئه‌و سه‌ركرده یۆنانییه‌ی خستۆته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی زانیاریه‌ی پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه.
كاسرین هۆڵ، كه مامۆستای كۆلیژی پزیشكی زانكۆی ئۆتاغۆ – ی نیوزله‌ندییه، پێیوایه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی نه‌خۆشییه‌كی ده‌ماری هه‌بووه كه (هه‌وكردنی توندی داخورانی ئێسكه‌مۆغی)) پێ ده‌گوترێت. هۆڵ ئه‌م بیردۆزه‌یه‌ی خۆی له بڵاوكراوه‌ی ((پوخته‌ی مێژووی كۆندا)) بڵاو كردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌وانه‌یه ئه‌و نه‌خۆشییه هۆكاری مردنی ئه‌سكه‌نده‌ر بوو بێت، هۆكاری ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه كه بۆچی جه‌سته‌ی ئه‌و سه‌ركرده تا 6 ڕۆژی دوای مردنیشی نه‌بووه‌ته‌وه و گۆرانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه كه پسپۆڕه‌كانی سه‌ره‌سام كردبوو، ئه‌وان هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕازیكه‌ریان بۆ ئه‌م حاڵه‌ته لانه‌بوو.
هۆڵ له بیردۆزه تازه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "له‌وانه‌یه له ماوه‌ی ئه‌و 6 ڕۆژه‌دا ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره هه‌ر زیندوو بووبێت و كۆچی دوایی نه‌كردبێت، ئه‌مه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی تێكچوونی هاوسه‌نگی ده‌ماره‌كانی هه‌بووه كه پاڵ به سیسته‌می به‌رگری له‌شه‌وه ده‌نێت هێرش بكاته سه‌ر ده‌ماره‌خانه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئیفلیجبوونی ته‌واو و لاوازی ماسولكه و په‌ل و پۆكان (چوارپه‌ل)، به‌ڵام نه‌خۆشه‌كه هێشتا له هۆش خۆی ناچێت".
هۆڵ رونیشیكرده‌وه، "ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تووشی ئه‌و سه‌ركرده یۆنانییه بووه، بووه‌ته هۆی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ناسه‌دان، كه چی سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ئه‌و هه‌ر به زیندوویی ماوه‌ته‌وه و نه‌مردووه".
بۆیه ئه‌و پرۆفیسۆره پێی وایه "ئه‌مه‌یه نهێنی مانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر بۆ ماوه‌ی 6 ڕۆژ، ئه‌و كاره موعجیزه نه‌بووه، له‌و ماوه‌یه‌دا وورده وورده مه‌ودای بینینی كه‌می كردووه و ئاستی فشاری خوێنی دابه‌زیووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی گه‌یشتۆته قۆناغی له‌هۆشخۆچوونێكی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌ر ئاگای له ده‌ووروبه‌ری خۆی بوو بێت و گوێی له ده‌نگی قسه‌ی كه‌سه‌كان بوو بێت".