شارپرێس:
قەتەر بە چوار گۆڵى بێ
بەرامبەر لە ئیماراتى بردەوە و بۆ یەکەم جار سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامى
نەتەوەکانى ئاسیا بەدەستهێنا.
لە دووەم یارى قۆناغى پێش کۆتایى جامى نەتەوەکانى ئاسیاى ٢٠١٩، کە لە
ئیمارات بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەى قەتەر و ئیمارات رووبەڕووى یەکبوونەوە.
قەتەر بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە ئیماراتى رێکخەرى جامەکە
بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى ٢٢ و ٣٧ و ٨٠ و ٩٣دا لەلایەن بوعلام خوخى و
موعیز عەلی و حەسەن خالید و حامید ئیسماعیلەوە تۆمارکرد.
بەوەش، قەتەر بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى
پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا رووبەڕووى ژاپۆن دەبێتەوە، کە بڕیارە
هەینى داهاتوو لە ئەبوزەبى بەڕێوەبچێت.
بۆ بینینی کورتەی یارییەکە کلیک لێرە بکە..