سێ یاریزانى پێکراوى ریاڵ مەدرید گەڕانەوە ڕاهێنانەکان

sharpress.net

409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/01/2019‌

شارپرێس:
رامۆس و ئەسینسیۆ و ناڤاس بە شێوەیەکى سروشتى دەستیان بە راهێنان کردووەتەوە و بۆ یارییەکەى بەرامبەر جیرۆنا ئامادەن.

رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە "سۆلارى راهێنەرى ریاڵ مەدرید توانیویەتى لە راهێنانەکانى ئەمڕۆدا پشت بە سێرجیۆ رامۆس و مارکۆ ئەسینسیۆ و کیلۆر ناڤاس ببەستێت".

رامۆس بۆ رووبەڕووبوونەوەى جیرۆنا لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا ئامادەیە، کە پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت و هەروەها ناڤاسیش دواى چاکبونەوەى پێکانەکەى بەشدارى لە راهێنانە بەکۆمەڵەکان کردووە و ئەسینسیۆش، کە لە راهێنانەکانى دووشەممەدا هەستى بەئازارکرد، ئەمڕۆ بە شێوەیەکى سروشتى راهێنانى کردووە، هەرچەندە لە دواى یارى قۆناغى پێش کۆتایى جامى جیهانى یانەکانەوە بەشدارى هیچ یارییەکى یانە مەدریدیەکەى نەکردووە بەهۆى پێکانەوە.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved