حەبیب نورماگۆمیدۆڤ بە قورسی سزادرا

sharpress.net

539 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/01/2019‌

شارپرێس:
حەبیب نورماگۆمیدۆڤی یاریزانی هونەرە جەنگییەکانی بەهۆی شەڕ و ئاژاوەی یاری بەرامبەر کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرلەندی بە قورسی سزادرا.

لە دوای بردنەوەی لە ماکگریگۆر، حەبیب بەهۆی ئەوەی کە قسەی نەشیاویان بە ئیسلام و خانەوادەکەیداوە هێرشیکردە سەر تیمەکەی مەکگریگۆر و شەڕ و ئاژاوە لە نێوانیاندا درووستبوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە پشتێنی یاریزانی براوە لە دوای یارییەکە بە نورماگۆمیدۆڤ بدرێت.

ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەکان لە شەڕەکەی نورماگۆمیدۆڤ و تیمەکەی ماکگریگۆ گەیشتە کۆتایی و بڕیاردرا بە سڕکردنی حەبیب بۆ ماوەی 9 مانگ لە تەواوی یاری و چالاکییەکانی، هەروەها پێبژاردنی بڕی 500 هەزار دۆلار، بەڵام حەبیب بۆی هەیە تانە لەم بڕیارە بگرێت و لە ئەگەری سەرگرتنی تانەکەی، سزاکەی بۆ سێ مانگ کەمدەکرێتەوە.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved