شارپرێس:
كەمخەوی، بەتایبەتی لەشەواندا، هۆكارە بۆ خێراتربوونی دروستبوونی نەخۆشی لەبیرچوونەوە، كە بەزەهایمەر ناسراوە.
بەپێی توێژینەوەیەك، كە لەسەر مشكو مرۆڤ ئەنجامدراوەو لەچەند رێگەیەكە رێگری لەخەویان گیراوە، دواتر دەركەوتووە، ئەوان تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوون.
توێژینەوەكە لەزانكۆی واشنتۆن لە سانت لویسی ئەمریكا ئەنجامدراوە، بەهۆی دروستبوونی پرۆتینی تاو لەمێشك بەهۆی كەمخەوی ، مرۆڤ تووشی زەهایمەر دەبێت.
پرۆتینی تاو جگە لەزیانی نەخۆشی زەهایمەر، مێشكی مرۆڤ تووشی چەند نەخۆشییەكی تر دەكات، كە رەنگە ژیانی بخاتە مەترسییەوە.
هـ ـ ح