زمان نهێنی تووشبوون بەنەخۆشی شێرچەنجە ئاشكرادەكات

تەندروستی

30/01/2019‌ 2125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێوەی زمان هاوكارە بۆ پزیشكان، بۆ ئەوەی بزانن مرۆڤ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، یان نیشانەكانی ئەو نەخۆشییەی هەیە.

بەپێی توێژینەوەیەكی تیمێكی پزیشكی چینی بەسەرۆكایەتی لانجوان لی، لەزانكۆی زینجیانگ بەرزبوونەوەی ئاستی بەكرتریا لەسەر زمان هۆكارە بۆ زانینی تووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاس.

هەر بەپێی توێژینەوەكە بەهۆی زوو دەركەوتنی چەند نیشانەیەك لەسەر زمان پزیشكان دەتوانن چارەسەرو رێگری لەنەخۆشی شێرچەنجەو چەند نەخۆشییەكی تری وەك زەهایمەر بكەن.

تیمەكەی لی، توێژینەوەیان لەسەر 30 كەس كردووە، كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاس بوون، ئەنجامی توێژینەوەكە لەسەر 25 بەو شێوە بووە، توێژینەوەكە پێی گەیشتووە.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە چوار جۆری بوونی بەكتریا لەسەر زمان هۆكارن بۆ دروستبوونی شێرپەنجەی پەنكریاس ئەوانیش Haemophilus و Porphyromonas، Leptotrichia و Fusobacterium.

هـ ـ ح