بۆمبە "كارۆموگناتیسی"یەكەی روسیا ئەمریكا نیگەران ناكات

sharpress.net

1933 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/01/2019‌

شارپرێس:
وڵاتی روسیاو چەند وڵاتێكی تر، لەوانە چین‌و كۆریای باكوورو ئێران بەردەوامن لەبۆمبە زەبەلاحەكان‌و ئەوەش ئەمریكای نیگەران كردووە.

پێگەی گۆڤاری "The Washington Free Beacon" بڵاویكردەوە، كە دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا بەم دوایانە لەراپۆرتێك نیگەرانی خۆی لەبۆمبە نوێیەكەی روسیا راگەیاندووە، كە بەم دوایانە دروستیكردووە.

بەپێی گۆڤارەكە بۆمبەكە لەجۆری "كەهرۆمگناتیسی"یە، كە مۆسكۆ بە هاوبەشی پەكین ئەو چەكە نوێیەی بەرهەمهێناوە، كە بۆمبێكی بەهێزەو بەو هۆیەشەوە ئەمریكا نیگەران بووە.

بەهۆی نهێنی دروستكردنی بۆمبەكە، تائێستا وردەكاری دروستكردنەكەی ‌و تایبەتمەندییەكانی ئاشكرانەكراون، كە ئەمریكا بەنیازە لەرێگەی دەزگا هەواڵگیرییەكانی زانیاری لەبارەوە بخاتەڕوو.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved