بوتڵە شوشەكان زیاتر لە بتڵە پلاستیكەكان زیان بەژینگە دەگەیەنن

sharpress.net

480 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/01/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای كۆكا كۆلا ڕایگەیاند، بتڵە شوشەكان كە ماددەی كاربۆناتیان تێدایە زیاتر لە بتڵە پلاستیكییەكان، كە ئەوەش زیانیان زیاتر .

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تیلیگراف، كۆمپانیای كۆكا كۆلا ڕاشیگەیاند، لەبەریتانیا هێشتا ئەوەی بەرچاو دەكەوێت، ئەوەیە كە بتڵە شوشەواتەكان زیاتر لەوانیتر دەفرۆشرێن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گوایە زیانی كەمترە بۆ ژینگە، بەڵام لەگەڵ ئەم بۆچوونەشدا كۆمپانیای كۆكاكۆلا هۆشداریداوە، شوشەواتەكانیش زیانیان كەمتر لە بتڵە پلاستیكییەكان بۆ ژینگەی دەوروبەریان نییە، چونكە هەم قورستر و هەمیش بڕی كاربۆناتی بەجێماو لەواندا زیاترە. كاربۆنیش لەوغازانەیە كە زانایان دەڵێن لەمەترسی وكارلێكی گەرمبووندا دەبێت.

ئەو گەورە كۆمپانیای خواردنەوە هەروەها ڕایگەیاند، تەواوی پێكهێنەرەكان لە بتڵە شوشەوات و پلاستیكەكاندا، هەروەها لە100%دەتوانرێت ڕیسایكلین بكرێنەوە، ئیتر بەكارهێنەرانی، هەركامیان بەكار بهێنن.

بەكارنەهێنانی بتڵی پلاستیكی كاتێك لە بەریتانیا ڕوویدا، كە یەكێتیەكی خۆپاراستن لەم وڵاتەدا،  داوای لەخەڵكی وڵاتەكە كردبوو بەكارهێنانی پلاستیك تا2025كەمتر بكەنەوە، كەلەگەڵ ئەمەشدا زۆر ماركێت و شوێنانیتر پلانی كۆكردنەوەی بتڵە شوشەواتەكان و كڕینەوەیان گرتە ئەستۆ.

لەگەڵ ئەمەشدا دڵەڕاوكێی پەیوەست بەپلاستیك و دوورخستنەوەی ئەوان بۆ نێو دەریاو وزەریاكانیش لەنێوچووە، چوونكە چیتر فڕی نادرێن و بەكار دەهێنرێنەوە.

كۆمپانیای كۆكاكۆلا لە بەردەوامی ئەم ڕاپۆرتەشدا دەڵێت، بۆ ڕازیكردنی هەموو مشتەرێكان تەواوی بتڵە بەكارهاتووەكانی خواردنەوە غازییەكانمان بە شوشەوات، پلاستیك و قوتووی ئەلەمنیۆمی كردووە، بەڵام هەموویان بە پڕۆسەی ڕیسایكلین سوودیان لێ دەبینرێتەوە و لە شوێنە تایبەتەكان بەنرخێكی دیاریكراو دەكڕدرێنەوە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved