نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

sharpress.net

420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/01/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.32 دۆلار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.31 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی 2.54% بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی برێنتی جیهانی،  لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 61.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.39 دۆلار بەرێژەی 2.32% بەرزبووەتەوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرز بێتەوە.

دابەزینی نەوت لەدوو رۆژی رابردوو پەیوەندی بەزیادبوونی ئەمریكاوە هەبوو، بەڵام بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكانی فەنزوێلا ئەمڕۆ نرخەكەی رووی لەبەزربوونەوە كردووەتەوە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved