شارپرێس:
جۆناسان بارنێت-ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گاریس
به‌یڵی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و یاریزانه بیر له‌جێهێشتنی
یانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆ-ی كه‌ته‌لۆنی، جۆناسان بارنێت وتی، به‌یڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری له‌وه
نه‌كردوه‌ته‌وه له ڕیاڵ مه‌درید بڕوات.
بارنێت باس له‌وه‌شده‌كات، وه‌رزی ڕابردوو بۆ
به‌یڵ سه‌خت بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه هه‌ستده‌كات كه به‌شێكی گرنگی نێو پێكهاته‌ی
ڕیاڵ مه‌دریده.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به‌یڵ ده‌ڵێ،
ئه‌و یاریزانه‌و یانه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ یه‌كدا ئاسووده‌ن، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كان هه‌واڵی
ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ڕ . ج