گواردیۆلا بۆ كۆمپانی: هه‌مووشتێك كۆتاییه‌كی هه‌یه‌

sharpress.net

409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/01/2019‌

شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی باس له‌ئاینده‌ی یاریكردنی كۆمپانی یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌كات.

گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر سیتی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆمپانی گفتوگۆ ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی كاپتنی یانه‌كه‌ی نوێبكرێته‌وه‌.

له‌م وه‌رزه‌دا كۆمپانی زۆركات به‌پێكراوی ده‌بیندرا، ئه‌وه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ناچاركردووه‌ بیر له‌فرۆشتنی بكه‌نه‌وه‌.

گواردیۆلا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند مانه‌وه‌ی كۆمپانی له‌مانچسته‌ر سیتی گرنگه‌، هه‌روه‌ها ده‌شڵێ:"هه‌موو شتێكیش كۆتایی هه‌یه‌".

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved