سناپ چات ده‌ستبه‌رداری یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌ ناوازه‌كانی ده‌بێت

sharpress.net

665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/01/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای سناپ چات ده‌ستبه‌رداری تایبه‌تمه‌ندی مانه‌وه‌ی وێنه‌‌و ڤیدیۆی 24 كاتژمێری له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ قسه‌ی بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز كردووه‌، دوای ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ی ڕووی له‌به‌كارهێنانی سناپ چات كردووه‌، ئێستا به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و به‌رنامه‌ به‌ناوبانگه‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییان له‌پلاندایه‌، كه‌ له‌سناپ چاتدا ئه‌نجامیبده‌ن.

دیارترین گۆڕانكارییه‌كان به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، زیادكردنی به‌شێكه‌ به‌ ناوی "چیرۆكی من" كه‌ تیایدا وێنه‌‌و ڤیدیۆی به‌كارهێنه‌ران بۆ هه‌میشه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

هاوكات سناپ چات كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌ وه‌شاندنه‌ نوێیه‌كه‌یدا كه‌لێنی ئاشكرانه‌بوونی ناسنامه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی پڕبكاته‌وه‌، واتا ئاسان ئه‌و كه‌سه‌ بناسیته‌وه‌ كه‌ له‌سناپ چات ده‌بێته‌ هاوڕێت.

ڕ . ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved