لە کۆریای باشوور هەزاران کەس "مردنی شکۆمەندانە" هەڵدەبژێرن

جیهان

30/01/2019‌ 1748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 
بەگوێرەی داتانی حکوومەتی کۆریای باشوور ، زیاتر لە ٣٥ هەزار کەسی تووشبوو بە ( نەخۆشیی کوشندە) بڕیاریانداوە، کە واز لە وەگرتنی چارەسەرەکانیان بهێنن و "مردنی شکۆمەندانە" یان هەڵبژاردووە ، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی کۆریای باشوور ئەو مافەی بە ئەو جۆرە نەخۆشانەدا.

ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور ( یونهاب) گوتوویەتی کە " یاسای مردنی شکۆمەندانە" کە لە ٤ی شوباتی پارەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە ، بەجۆرێک رێگە بە نەخۆش دەدات کە واز لە ( درێژکردنەوەی ماوەی ژیانێکی بێمانا)  بێنن ، ئەویش لەرێگای راگرتن یان دواخستنی بووژاندنەوەی دڵ ، هەناسەدانی دەستکرد  ، شوشتنەوەی گورچیلە ، خواردنی دەرمانی دژە شێرپەنجە،  کە ئامانج لێی تەنیا درێژکردنەوەی ژیانی نەخۆشە بەبێ بوونی ئومێدی چاکبوونەوە.

ئاژانسەکە لەسەر بنەمای زانیارییەکانی وەزارەتی تەندرووستیی و چاودێریکردن ,ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە بڕیاری مردنیانیانداوە بەوەرنەگرتنی هیچ چارەسەرێکی پزیشکی،  لەنێوان ٤ی شوبات بۆ ٢٨ ی کانوونی دووەم گەیشتۆتە ٣٥،٤٣١ نەخۆش. کە لەو ژمارەیە ٢١، ٢٩١ نەخۆشیان لە رەگەزی نێرن ، ئەوانی تریش لە رەگەزی مێن.  

تائیستا نزیکەی ١١٣ هەزار کەس  لە نەخۆشخانە و ریکخراوەکانی پەیوەندیدار بە راگرتنی وەرگرتنی چارەسەر خۆیان تۆمارکردووە کە نیازی ئەوەیان هەیە تەنیا بە تووشبوونیان بە نەخۆشییە کوشندەکان.

ئامادەکردن: ئاکۆ عه‌بدوڵا ئاڵی