شەش یاریزانی بارسا لە یارییەکەی ئەمشەو دورخراونەتەوە

sharpress.net

677 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/01/2019‌

شارپرێس:
راهێنەرى بەرشەلۆنە ١٨ یاریزانى بۆ یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر سیڤیلیە بانگهێشتکردووە و شەش یاریزانیشى دوورخستووەتەوە.

ئەمشەو کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەک، لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆ میواندارى سیڤیلیە دەکات.

ئیرنستۆ ڤاڵڤێردى راهێنەرى بەرشەلۆنە ١٨ یاریزانى بۆ یارییەکە بانگهێشتکردووە و شەش یاریزانیشى بە هۆکارى جیاواز دوورخستووەتەوە.

رافینیا و دیمبلى و ئۆمتیتى بەهۆى پێکانەوە بێبەش بوون و سامپەر و مۆریلۆش بەبڕیارى هونەرى دوورخراونەتەوە و دێنیسیش سەرقاڵى یەکلاکردنەوەى داهاتوویەتى لە یانەکەدا.

هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved