شارپرێس:
بەفەرمى یانەى پاریس سان جێرمان رایگەیاند "نیمار دا
سیلڤاى بەڕازیلى بۆ ماوەى ١٠ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە".
سایتى فەرمى یانەی پاریس سان جێرمان بڵاویکردووەتەوە "دوێنێ لە
سەنتەرى پزیشکى یانەکە بە ئامادەبونى کۆمەڵێک لە شارەزایانى پزیشکى لە سەرتاسەرى
جیهاندا، کۆبونەوەیەک لەسەر پێکانەکەى نیمار کراوە، کە یاریزانەکە لە ٢٣ى مانگ لە
یارییەکەى بەرامبەر ستراسبۆرگ لە جامى فەڕەنسا توشى هات".
یانەی پاریس سانجێرمان ئاماژەی بەوەشداوە "بە رێکەوتنى سەرجەم
پزیشکەکان، نەشتەرگەرى بۆ نیمار ناکرێت، بەڵام چارەسەرێکى بۆ دیاریکراوە و
هێرشبەرە بەڕازیلیەکەش رەزامەندى لەسەر پرۆتۆکۆڵەکە دەربڕیوە".
پاریس سانجێرمان ئاماژەی بەوەشداوە "پێشبینى دەکرێت نیمار بۆ ماوەى
١٠ هەفتەى تر بگەڕێتەوە سەر یاریگاکان".
هـ ـ ر
هـ ـ ر