شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵای هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌باره‌ی پرسی بودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆده‌كه‌ن، وتیشی، "بودجه‌ی 2019ی عێراق هیوا به‌خشه".
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی به‌شداریكردنیان له رێوڕه‌سمێكی هونه‌ری رایگه‌یاند، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا شاندی هاوبه‌ش دروستكردن و هه‌فته‌ی رابردوش شاندێكی هه‌رێم له به‌غدا بوو، هه‌فته‌ی داهاتوش شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له یاسای بودجه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییه‌وه په‌سه‌ندكرا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ربكه‌ن، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات و ره‌نگه هه‌موو داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له خۆ نه‌گرێت، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك هیوابه‌خشه".
دزه‌یی راشیگه‌یاند، "هه‌رێمی كوردستان چوار ساڵی سه‌ختی تێپه‌ڕاندووه ساڵی رابردویش دوای ئه‌وه‌ی چاوخشاندن به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكرا و پاره‌ی به‌ڵێنده‌راندرا و جموجۆڵێك كه‌وته‌بازار و ئه‌وه‌ش ئومێدی به بازاڕه‌كان به‌خشییه‌وه".
ه.م