زانایان پێشبینی دۆزینەوەی چارەسەری شێرپەنجە دەکەن

جیهان

30/01/2019‌ 1300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عه‌بدوڵا ئاڵی
زانایان پیشبینی دەکەن کە لە ماوەی ساڵێکدا بگەنە دۆزینەوەی چارەسەری یەکجارەکی شێرپەنجە، بەجۆرێک لەئێستادا کار لەسەر جۆرە دەرمانیک دەکرێت کە تێچوونی زۆر کەمترە لەوانەی پێشووتر بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە جیهاندا لەبەردەست بوون، هاوكات دەرمانەکە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیشی نییە بۆ ئەوانەی کە ئەو جۆرە چارەسەرەیان پیدەدرێت. 

دان ئەریادۆ، لە کۆمپانیای Accelerated Evolution Biotechnologies   روونی کردووه‌تەوە و دەڵێت، "پێمان وایە کە لە ماوەی ساڵێکدا چارەسەرێکی گشتگیر پێشکەش دەکەین، کە هەر لە یەکەم رۆژەوە کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت کە تا جەند هەفتەیەک دەخایەنێت، هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیشی نابێت و لە ڕووی نرخیشەوە زۆر هەرزانتر دەبێت لەسەرجەم ئەو دەرمانانەی کە لە بازار هەن".

چارەسەرەکە ناوی "MuTaTo" ( تۆکسینی فرە ئامانج)ە، وەکو دژە هەوکردن بۆ شیرپەنجە کاردەکات، بەگوێرەی بانگەشەی کۆمپانیای (CEP)، دوکتۆر ئیلان موراد، بەڕیوەبەری کۆمپانیاکە دەڵێت، کە تیمەکەی دەستیان بەلێکۆڵینەوەیەک کردووە کە بۆچی دەرمانەکانی پێشووتری چارەسەری شێرپەنجە سەرکەوتوو نەبوون یان لەکۆتاییدا لەکار وەستاون.

دوکتۆر موراد روونیکردووه‌تەوە، هۆکارەکەی ئەوەیە، زۆرینەی دەرمانەکانی پێشووتر تەنیا هێرشیان دەکردە سەر ئامانجیکی دیاریکراو یان خانەی شێرپەنجەیی، کە دەبێتە هۆی شکستهێنانی دەرمانەکە بەهۆی گۆرانی ئامانجەکەەوە، بەجۆرێک خانە شێرپەنجەییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە هێرشی ئەو دەرمانەی ئاراستەی دەکرێت، دابەش دەبن و دەگۆڕین و بڵاو دەبنەوە 

لەکۆتاییدا ئەو دەرمانەی کە هێرش دەکاتە سەر یەک ئامانجی دیاریکراو بێسوود دەبن و دەرمانەکە لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نابێت، بەڵام ئەم دەرمانە نوێیە لەیەککاتدا هێرش دەکاتە سەر سێ ئامنجی دیریکراو، لەبەر ئەوەی شیرپەنجە ناتوانێت لەیەککاتدا سێجار خۆی بگۆڕێت، بۆیە دەرمانەکە سەرکەوتوو دەبێت.

سەرباری ئەوانەش دەرمانەکە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەر لاشەی نەخۆش نابێت و  لەکاتی وەرگرتنیشیدا هەست بە ماندوو بوون ناکات.