شاراپۆفا بەهۆی پێكانەوە دووردەكەوێتەوە

sharpress.net

251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/01/2019‌

شارپرێس:
رێكخراوی پاڵەوانییەتی سان بترسبۆرگی روسیی بۆ یاری تێنس رایگەیاند، ماریا شاراپۆڤای یاریزانی روسی لەپاڵەوانییەكە كشاوەتەوە.

رێكخراوەكە راشیگەیاند، شاراپۆڤا بەهۆی پێكانەوە لەباڵی راستی لەپاڵەوانییەكە كشاوەتەوەو بەشداری ناكات.

بڕیاربوو لەرۆژی دووەمی پاڵەوانییەكەو لەخولی دووەم رووبەڕووی هاووڵاتییە رووسییەكەی داریا كاساتكینا بێتەوە، بەڵام پێكان رێگەی لێگرت.

بەم پێیەش كاساتكینا راستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، كە خەڵاتەكانی پاڵەوانی ئەو پاڵەوانییە دەگاتە 750 هەزار دۆلار.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved