شارپرێس:
دینیس سوارێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ریزی یانە كەتەلۆنییەكەی جێهێشتوو روو لەیانەی ئارسیناڵ دەكات.
دینیس سوارێزی 25 ساڵ لەمیانی وەرزی گواستنەوەی زستانەیی بەگرێبەستێك لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی ئارسیناڵ كردووە.
رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردووەتەوە رۆژی چوار شەممە سوارێز ماڵئاوایی لەیاریزانانی بەرشەلۆنەو كردووەو بەرەو لەندەن بەرێكەوتووە.
گرێبەستەكەی نێوان بەرشەلۆنەو ئارسیناڵ 2.5 ملیۆن یۆرۆ بووە، كە بەشێوەی خواستنو بۆ ماوەی وەرزێك، روو لەو یانە لەندەنییە دەكات.
هـ ـ ح