نۆكیا مۆبایلی كامێراكان بەم نزیكانە دەخاتە بازاڕەكانی جیهان

sharpress.net

447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/01/2019‌

شارپرێس:
وتەبێژی "HMD Global"، جۆهۆ سارفیكاس رایگەیاند، بەم نزیكانە بەرهەمە نوێیەكەی كۆمپانیاكەیان دەخەنە بازاڕەكانی جیهان.

كۆمپانیاكە راشیگەیاند، كە لەمانگی داهاتوو لەرۆژی 24ی مانگ، مۆبایلە نوێیەكەیان دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

سارفیكاس راشیگەیاند، كە مۆبایلەكەیان لەجۆری "Nokia 9 PureView" ، كە پێنج كامێرای هەیەو یەكێكە لەبەرهەم نوێیەكانی ئەو كۆمپانیایە.

كۆمپانیاكە لەپێشەنگای "Mobile World Congress" جیهانی لەمانگی داهاتوو مۆبایلەكەی نمایش دەكات، كە كامێراكەی 41 میگاپێكسڵەو خاوەی كۆمەڵێك تایبەتمەندی تریشی هەیە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved