جۆری كار كاریگەری لەسەر كێشی خانمان دەبێت

جیهان

31/01/2019‌ 700 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی، جۆری كار كاریگەری لەسەر كێشی خانمان دەبێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئاستی سەركەوتوویی، سەرپەرشتی بەرێوەبەری خراپ‌و كاریگەرییەكان زیاتر دەكات‌و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەشی خانمان.

توێژینەوەكە لەلایەن زانگۆی گۆتەنبرگ ئەنجامدراوەو جەختیشیكردووەتەوە، فشاری زیاتر بۆ سەر خانمان كاریگەری گەورە لەسەر دەروونی خانمان لەسەر كارەكانیان دادەنێت.

توێژینەوەكە لەسەر 3872 ژن ئنجامدراوە، كە لەسەر ژنانی سوید ئەنجامدراوەو باسی لەوەش كردووە، كە خانمان دەبێت لەكارەكانیان ئاسوودە بن، بۆ ئەوەی كاریگەری خراپ لەسەریان نەبێت.

هـ ـ ح