بنێشتێك دوای 26 ساڵ تاوانێكی كوشتن ئاشكرادەكات

sharpress.net

1342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/01/2019‌

شارپرێس:
دۆسییەكی دەستدرێژی سێكسی‌و كوشتن، بەهۆی بنێشتێك‌و كوپێكی ئاوخواردنەوە ئاشكرابوو، كە رووداوەكە بۆ 26 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

تاوانەكە لەساڵی 1992 لەئەمریكا رووداوەو دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەم دوایانە وردەكارییەكەیان بۆ ئاشكرابووە، كە ئەو كەسەی كوژراوە ناوی كریستی میراك.

ئەو لەماڵەكەی خۆی دانیشتووەو دوای ئەوەی دەستدرێژی كراوەتە سەری خنكێنراوە، دوای ئەوەی پشكینینی دی ئێن ئێن بۆ بنێشتێك وەك پاشماوەی تاوانەكە كراوە دەركەوتووە بكەری تاوانەكە كێ‌ بووە.

بەپێی ئەنجامەكان دەركەوتووە كەسێك بەناوی ریمۆند رۆی تەمەن 50 ساڵ ئەو تاوانە ئەنجامدراوەو دوای دەستگیركردنیشی دانی بەوەدا ناوە پێش 26 ساڵ ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.

هـ ـ ح 






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved