شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، یانەكەی ئامانجی بردنەوەی هەموو ئەو پاڵەوانیانەیە، كە بەشداری تێدا دەكات.
قسەكانی لیۆنێل میسی لەدوای یاری یانەی بەرشەلۆنەو ئیشبیلییە بوو، كە شەوی رابردوو لەیارییەكانی جامی شای ئیسپانیا بەرێوەچوو.
لیۆنێل میسی راشیگەیاند، یارییەكەیان یارییەكی گرنگ بوو، توانیشیان بەشێوەیەكی زۆر باش یاری بكەنو بردنەوە تۆماربكەن.
یاری بەرشەۆنەو ئیشبیلییە لەقۆنای 16ی جامی شای ئیسپانیا روو بەڕووی یەك بوونەوە، كە یانە كەتەلۆنییەكە بەشەش گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانە ئەندەنوسییەكەی بردەوە، لەكاتێكدا یاری چوون بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر دۆڕابوو.
هـ ـ ح