دۆزینەوەی دەماری خوێنبەری زۆر ورد لەنێو ئێسكەكاندا

تەندروستی

31/01/2019‌ 716 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕان هەندێك دەماری خوێنبەری زۆر وردیان لەنێو ئێسكەكاندا دۆزییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵێكی "تیك ئیكسپلوریست"، ئەگەرچی ئێسكەكان ئەندامانێكی تووندوتۆڵن، بەڵام لەناویاندا تۆڕێكی لەسەریەك كەڵەكەبووی دەماری خوێنبەر لە مۆخی ئێسكەكان هەیە.

هەر بەپێی ڕاپۆتێكی تێك ئیسپلۆریست-ئێنیكا گرۆنبووم، لەنەخۆشخانەی فێركاری ئێرلەنگێن لەو دوایانەدا تۆڕێك لە دەماری خوێنبەری زۆر وردیان دۆزیوەتەوە.

زانایان بەسوودوەرگرتن، لەپڕۆسەیەكی كیمیایی، كە ئێسكەكانی ڕوونتر دەردەخست، توانییان پێكهاتەی ناوەكی ئێسكەكان ببینن.

پسپۆڕان ئەو دەمارانەیان بەدەماری زۆر ناسك ناوبردووەو لەو دۆزینەوە نوێیەشدا دەماری خوێنبەر و پڕۆسەی خوێنهێنەری دەركەوتن، كە ئەو چوارچێوە و پێكهاتەیە بەشێكی Central ( ناوەندی) بۆ ڕەخساندنی ئۆكسیجن و مەوادی موغەزی بۆ ئێسكەكانی دەردەخست.

زانایان هەروەها تێگەیشتن، كە خانەكانی كۆئەندامی بەرگری مۆخی ئێسك، بەسوودوەرگرتن لەو دەمارانە دێنە نێو ڕەوتی خوێنەوە. 

لەو ڕووەوە ئەو دۆزراوەیە دەتوانێت بۆ چارەسەكردنی نەخۆشی ئیلتیهابی لەنموونە ئارترەوز(Arthrose)  رۆڵی هەبێت، چونكە خانە بەرگریكارەكان دەتوانن بەخێرایی بەسەرچاوەی ئیلتیهاب بگەن.