نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوامە

sharpress.net

465 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/01/2019‌

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی كەمكردنەوەی بەرهەم لەلایەن سعودییە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 35 سەنت بەرێژەی 0.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.58 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 52 سەنت بەرێژەی 0.8% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.17 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نەوت نرخەكەی لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوەو لەئەگەری بەردەوامی كەمبوونەوەی بەرهەمی سعودییە، چاوەڕواندەكرێت نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved