شارپرێس:
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سه‌ردانی سعودییه ده‌كات، میدیا عێراقیه‌كانیش هۆكاری سه‌ردانه‌كه ئاشكراده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه فالح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كه كاندیدی وه‌زیری ناوخۆی عێراقیشه، سه‌ردانی سعودییه‌ی كرد، كه به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی ناوبراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی به‌رپرسانی سعودییه بووه له‌وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كێكه له‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق كه تا ئێستا پڕنه‌كراوه‌ته‌وه، هاوكات كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ په‌رله‌مانی عێراقی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه، كه به‌ره‌یه‌كیان هادی عامری و نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن‌و فه‌یاز به‌تاكه كاندیدی ئه‌و پۆسته داده‌نێن، له‌به‌رامبه‌ریشدا موقته‌دا سه‌در‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی دژی دانانی ناوبراون له‌و پۆسته.
ڕ . ج