شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، دابه‌زاندنی فشاری خوێن ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 9 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 50 ساڵ ئه‌نجامدراوه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، دابه‌زاندنی فشاری خوێن ئه‌وانی له كێشه‌كانی بیرچوونه‌وه به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر پاراستووه.
دكتۆر ماریا كاریۆ، سه‌رۆكی به‌شی زانست له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌هایمه‌ر ده‌ڵێ:"ئه‌وه سه‌لمێندراوه كه فشاری خوێن مه‌ترسی توشبوون به بیرچوونه‌وه زیاد ده‌كه‌ن، هاوكات فشار خوێن كلیلی ژیانێكی ته‌ندروستی ملیۆنان كه‌سه له‌جیهاندا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر جیف ولیامسۆن، پسپۆڕی بواری بیرچوونه‌وه‌و كێشه‌كانی یاده‌وه‌ریی ده‌ڵێ:"ئه‌و توێژینه‌وه‌یه سێ ساڵی خایاندووه‌و ده‌ركه‌وتوه كۆنتڕۆڵكردنی فشاری خوێن نه‌ك سودی بۆ دڵ هه‌یه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو یارمه‌تی باشتركردنی كاری مێشكیش ده‌دات".
ڕ . ج