شارپرێس:
سه‌لیم حه‌مزه صاڵح - ى په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى عێراق، ڕۆژى 3 شه‌ممه ، مكوڕى هێزه كوردستانییه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عیراقى دووپات كرده‌ووه كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ ده‌مكوتكردنى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى سه‌روه‌رى عێراق پێشیل ده‌كه‌ن.
ناوبراو كه ئه‌ندامێكى فراكسیۆنی كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستانه له لێداونیكى بۆ "سپۆتنیك" سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ى شیلادزێ و خۆپێشاندانى خه‌ڵكانى سڤیل ڕوونیكرده‌وه و ووتى: "بێگومان كه په‌رله‌مانى عێراق له‌و پێشیلكارییانه‌ى توركیا بێ ده‌نگ نابێت، به تایبه‌تیش كه په‌رله‌مانتاره كورده‌كان خاوه‌ن وویستێكى به‌هێزن كه پێشنیارێك یان ڕاپۆرتێك له‌و باره‌وه پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بكه‌ن به ئامانجى كارا كردنى دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق".
صاڵح ووتیشى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، یه‌كیه‌تییه‌كى فیدڕاڵییه و ده‌بێت له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه ڕێزى لێ بگیرێت، مافى هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه پێشێلى سه‌روه‌ریه‌كه‌ى بكات و سنوره‌كانى ببه‌زێنێت، ئه‌وه‌ى توركیا و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى دیكه‌ش ده‌یكه‌ن، پێشێلكارى یاساى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌ستورى عێراقه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكى بیانى له كاروبارى عێراق، ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بێت، توركیاش به به‌زاندنى سنورى عێراق، یاساى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌ستورى عێراقى پێشێل كردووه.
جیى باسه كه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى ڕاگه‌یاند بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانى شیلادزێ كه بووه هۆى كوژرانى كه‌سێك و برینداربوونى 10 خۆپێشانده‌رى دیكه، ئه‌مه‌ش له ئاكامى هه‌ڵكوتانه سه‌ر پیگه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له پارێزگاى دهۆك له باكورى عێراق له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه.
بارزانى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا له رۆژى 1 شه‌ممه‌ى ڕابردوودا ووتیشى "لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوونى ڕاستى و دروستى ڕووداوه‌كه‌ى شیلادزێ پێكدێنین به‌و مه‌به‌ستى جارێكى دیكه ڕووداوى له‌و بابه‌ته دووباره نه‌بنه‌وه"، ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌ووه كه"قبوڵكراو نییه خاكى عێراق هێرشكردنه‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌ر به‌كاربهێنرێت".
بارزانى ئه‌وه‌شى گووت كه "ئه‌وه‌ى له شیلادزێ روویداوه جێگه‌ى داخ و په‌ژاره‌یه‌كى گه‌وره‌یه، ئێمه هاوخه‌مى خۆمان بۆ قوربانیانى ڕووداوه‌كه ده‌رده‌بڕین، به‌ڵام سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێگه به‌وه نادات خاكى ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ووى ئێمه دژ به ئاسایشى ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌ر به‌كاربێت".
لاى خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى توركیا ده‌ربڕى كه ته‌قه‌یان له هاووڵاتییه خۆپێشانده‌ره‌كانى شیلادزێ و كۆمه‌ڵگاى سبرى قه‌زاى عه‌مادیه‌ى پارێزگاى دهۆك كردووه.
وه‌زاره‌تى ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاندووه كه: "خه‌مو په‌ژاره‌ى خۆمان ده‌رده‌بڕین سه‌باره‌ت به قوربانیانى ڕووداوه‌كه و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه كه باڵوێزى توركیا له به‌غدا بانگ ده‌كه‌ن و پسووله‌یه‌كى ناڕه‌زایى سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه ئاراسته ده‌كه‌ن، دا‌واشیان لێده‌كه‌ن ڕووداوى له‌و جۆره دووباره نه‌بێته‌وه".
وه‌زراه‌تى ده‌ره‌وه ئه‌وه‌شى دووپات كردووه كه سه‌روه‌رى عێراق و ئاسایشى هاووڵاتییه‌كانى له ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراق دایه، ناڕه‌زایى ته‌واوى عێراقیشى بۆ هه‌ر پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر ئاسایش و ئه‌منى ووڵاته‌كه دووپات كرده‌ووه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گووت كه دژى به‌كارهێنانى خاكى عێراقه بۆ هیرشكردنه سه‌ر ئاسایشى ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌ر.
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر