شارپرێس:
سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی كابینه‌كه‌ی دانرابوو كۆتاییدێت.
سه‌ره‌تای مانگی شوبات مۆڵه‌ته 100 ڕۆژییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانی عێراقه‌وه وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی دیاریكرابوو كۆتاییدێت، مۆڵه‌ته‌كه‌ش له‌كاتێكدا كۆتاییدێت كه سێ وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی هێشتا متمانه‌یان پێنه‌دراوه.
ئێستا په‌رله‌مانی عێراق له پشوی یاساداناندایه، ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیكه ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ متمانه به‌خشین به‌سێ وه‌زیره‌كه له‌په‌رله‌مان قورسكردووه، ئه‌وه جگه له‌ناكۆكی شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كورد له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داد‌و سوننه‌ش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی.
تا ئێستا دیار نیه هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در چی ده‌بێت پاش كۆتایهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد‌و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق پێی وایه له‌ماوه‌ی ئه‌و 100 ڕۆژه‌دا حكومه‌تی عێراق "هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بوه" كه جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردن بێت، ده‌شڵێ:"حكومه‌ت دووچاری فشاری سیاسی بوه".
ڕ. ج