شارپرێس:
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان
پارێزگاكانه‌وه به فەرمی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه
له‌بری ڕێبوار تاڵه‌بانی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام كاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێت.
بەپێی زانیارییەکان له
لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكانه‌وه به شێوەیەکی فەرمی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له‌جێی رێبوار تاڵه‌بانی به‌ته‌مه‌نترین
ئه‌ندام كاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رێت.
نوسراوەکەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان واژۆی تۆرهان موفتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی لەسەرە ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كراوه.
جه‌مال مه‌ولودیش ئەو کەسەیە کە ده‌بێت له لیستی برایه‌تییه له‌پشكی یه‌كێتیی
كه به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه.
جه‌مال مه‌ولود لەساڵی
1951 لەهەولێر لەدایکبوە، ئەو ئه‌ندامى لیستى برایه‌تییه لە پشکی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك.
هـ ـ ر