شارپرێس:
بەفەرمى مانچستەر
یونایتد گرێبەستەکەى ئەنتۆنى مارتیاڵى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەکەى تا ٢٠٢٤ نوێکردەوە.
ماڵپەری فەرمى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى بڵاویکردووەتەوە "گرێبەستەکەى
مارتیاڵى بۆ پێنج ساڵ و تا ٢٠٢٤ نوێکردووەتەوە، لەگەڵ ئەگەرى نوێکردنەوەى بۆ
ساڵێکى تر لە دواى تەواوبوونى".
مارتیاڵ سوپاسى سۆلسکایەرى راهێنەرى یانەکەى کرد بەهۆى ئەو متمانەیەى پێى
بەخشیوە و ڕایگەیاندوە "دڵخۆشم بەو کاتانەى لە یانەکەمدا بەسەرم بردووە و لەو
کاتەوەى پەیوەندیم بە مانچستەرەوە کردووە واهەستدەکەم بەشێکە لە خێزانەکەم".
مارتیاڵى ٢٣ ساڵ، لە هاوینى ٢٠١٥ لە مۆناکۆى فەڕەنسیەوە پەیوەندى بە
شەیتانە سورەکەوە کرد و تائێستا لە ١٦٢ یاریدا ٤٦ گۆڵى تۆمارکردووە.
هـ ـ ر