وێنە.. بەهۆی پێکانەوە نەیمار بەشداری 14 یاری داهاتووی یانەکی ناکات

sharpress.net

522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/01/2019‌

شارپرێس:
نەیماری بەرازیلی بەهۆی پێکانەوە لە 14 یاری داهاتووی پاریس سانجێرمان ناتوانێت بەشداری بکات.


نەیمار لە یارییەکەى پاریس سانجێرمان بەرامبەر ستراسبۆرگ لەجامی فەرەنسا توشی پێکان هات و بەناچاری یاریگاى جێهێشت.


تیمی پزیشکی یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکرایکرد بە دڵنیاییەوە نەیمار 10 هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.


بەوەش نەیمار لە 14 یاریی داهاتوی یانەى پاریس سانجێرمان ناتوانێت یاریی بکات کە گرنگترینیان دوو یارییەکەى چون و هاتنی مانچستەر یونایتدە لە چامپیۆنز لیگ.


هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved