خواردنەوە كحولییەكان كاریگەری لەسەر جینەكانی مرۆڤ دادەنێت

جیهان

01/02/2019‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی پزیشكی كاریگەرییەكی تری نەرێنی خواردنەوە كحولییەكانی لەسەر مرۆڤ ئاشكراكردووە.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە خواردنەوە كحولییەكان كاریگەری لەسەر جینەكانی مرۆڤ دادەنێت‌و كاریگەرییەكەشی ئەوەیە، كە چالاكی جینەكان بۆ هەمیشە كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لە پێگەی "MedicalXpress" بڵاوكراوەتەوەو ئەوەشی ئاشكراكردووە، كاریگەرییەكە بۆ سەر جینەكانی "PER2" و "POMC" دەبێت.

توێژینەوەكە لەسەر سێ‌ كۆمەڵەی جیاواز ئەنجامدراوە، كە یەكێكیان مادەی كحولیان خواردووەو یەكێكی تریش مادە گازییەكان‌و ئەوانیش تریش ئەو مادانەیان بەكارنەهێناوەو ئەنجامە نەرێنییەكە لەسەر كۆمەڵەی یەكەم دەركەوتوە.

هـ ـ ح