وێنە.. نەرویج درێژترین تونێلی ژێرئاوی دروست دەكات

جیهان

01/02/2019‌ 4106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەرویج لەهەوڵدایە بۆ دروستكردنی درێژترین تونێلی ژێرئاوی، كە لەئاستی جیهان پلەی یەكەمی دەبێت.

نەرویج لەدروستكردنی ئەو تونێلە كێبركێی چین‌و كۆریای باشوورو ئیتالیا دەكات‌و دەیەوێت لەساڵی 2050 بێتە خاوەنی درێژترین تونێلی جیهان.

تونێلەكە لەنێوان هەردوو شاری كریستیانساندی باشوورو ترۆندهایم لەباكووری نەرویج دروست دەكرێت‌و ماوەی دوورییەكەی بە 21 سەعات دەبڕێت‌و درێژییەكەی 1100 كیلۆمەترە.

تێژووی پرۆژەكە 40 ملیار دۆلارەو بەگەورەترین پرۆژەی ستراتیژی شارەكە دادەنرێت، بڕیارە بەم نزیكانە دەست بەدروستكردنی بكرێت.