مەسعود ئۆزێل لەسەر كورسی یەدەگەوە رۆژانە 50 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت

sharpress.net

408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/02/2019‌

شارپرێس:
مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، موچەی هەفتانەی 350 هەزار ئیستەرلینی وەردەگرێت.

ئۆزێل بەو بڕە موچەیەی هەفتانە وەریدەگرێت رۆژانە 50 هەزار یۆرۆ دەكەوێت، بەبێ‌ ئەوەی لە 26 كانونی یەكەمی رابردووەوە یەك یاری بۆ یانەی ئارسیناڵ ئەنجامدابێت.

ئۆزێل لەكۆی 23 یاری خولی ئینگلیزی تەنیا 13 یاری ئەنجامداوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی راهێنەری یانەكەی ناڕازییە لەو ئاستەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات.

ئۆزێل لەم وەرزە بەهۆی ئەوەی یاری كەمی كردووەو ئاستیشی وەك پێویست نییە، تەنیا سێ‌ گۆڵی تۆماركردووەو هیچ گۆڵێكیشی بۆ هاوڕێكانی دروستنەكردووە، لەكاتێكدا لەهێڵی ناوەند یاری دەكات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved