ڤیدیۆ.. چەند ویلایەتێكی ئەمریكا بەتەواوی دەیبەستێت

جیهان

01/02/2019‌ 1341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەپۆلێكی سەرماو سۆڵە رووی لەپێنج ویلایەتی ئەمریكا كردووەو بەهۆیەوە هەموو شتێكی ئەو ویلایەتانە بەستوویەتی.

ئەو ویلایەتانەی شەپۆلە سەرماكە رووی لێكردووە، بریتین لەئۆهایۆ، ئیندیانا، ئالینۆی، میشیگان، یسكنسن، كە پلەی گەرما لەچەند ولایەتێك لەوانە میشیگان بۆ خوار 23 پلەی سەدی دابەزیوە.

تۆڕی "سی تی ڤی نیوز" گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا بەستنی رووباری شیكاگۆ دەبینرێت، كە لەئەنجامی ئەو شەپۆلە سەرمایە وای لێهاتووە.

هـ ـ ح