خواردنی ھێلكە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش سوودی هەیە

تەندروستی

01/02/2019‌ 1314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاسانترین ڕێگە بۆ دابەزاندنی كێش ئەوەیە ھێلكە لە ناو خواردنەكاندا لەپێش خواردنی ترەوە بێت، ئەوەش بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان.

هەر بەپێی توێژینەوەكان ھێلكە، كە وەك ژەمە خواردنێك بەكار دەھێندرێت و كالۆری كەمی تێدایە، ھێلكەیەكی ئاسایی بڕی 72 كالۆری تێدایەو دەوڵەمەندە بە پرۆتین و یارمەتی خانەكانی ئێسك دەدات.

كاتی نانی نیوەڕۆ یاخود نانی ئێوارە دەتوانیت دوو ھێلكەی كوڵاو لەگەڵ قاپێك زەڵاتە بخۆیت ئەمەش پێك دێت لە 274 كالۆری ، بەمەش ھەست بە تێربوون دەكەیت و لە ھەمان كاتدا پرۆتینێكی زۆر باش دەبەخشیت بە لەشت.

ھێلكە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ھەروەھا پرۆتین یارمەتی لەش دەدات لە دابەزاندنی كێشدا، ھێلكەیەكی ئاسایی بڕی 6 گرام پرۆتینی تێدایە.

لێكۆڵەرەوەكان ئەوەیان پیشان داوە كە خواردنی ھێلكە لە ھەر ژەمێكدا بێت ئاساییە ، بەڵام باشترین كات بۆ خواردنی ھێلكە لە نانی بەیانی دایە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەگەڵ سەوزەوات بخورێت سودی زۆرترە چونكە لە یەك كاتدا لەش پرۆتین و فایبەریش وەردەگرێت.

بە گشتی خواردنی ھێلكە زۆر سودبەخشە بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدا بكرێت باش نیە. بە تایبەتی ئەو كەسانەی كە كێشەی دڵیان ھەیە باشترە سپێنەی ھێلكە بخۆن و خۆیان لە خواردن زەردێنەكەی بە دوور بگرن لە بەر ئەوەی كۆلسترۆلی زۆر تێدایە.

وەرگێران: هێمن