چەند وڵاتێكی ئەوروپا لەسەر بازرگانی لەگەڵ ئێران رێكدەكەون

sharpress.net

825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/02/2019‌

شارپرێس:
چەند وڵاتیكی ئەوروپی لەسەر میكانیزمێكی تایبەتی دارایی بۆ ئاسانكردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لەگەڵ ئێران رێكەوتوون، ئەوەش بۆ رووبەرووبوونەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر تاران.

میكانیزمەكە بەدروستكردنی كەناڵێكی تایبەتی دارایی بەناوی (INSTEX  Instrument in Support of Trade Exchange ) واتە (كەرەستەی پشتیوانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی) رێككەوتنی لەسەر كراوە، كە سەرۆكایەتی كەناڵەكەش پێرفیشەر سپاردی ئەڵمانی سپاردووە.


میكانیزمە داراییەكە فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیای تێدا بەشدارەو لەندەنیش ڕۆڵی كۆمیتەی چاودێریكردن دەگێڕێت، هەروەها ئەم ناوەندە لەفەرەنساش لق و نووسینگەی دەبێت.

هاوكات بڕیارە چەند نوێنەرێك لەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاو فەڕەنساو بەریتانیا چاودێری چالاكییەكانی ئەو كەناڵە بكەن، كە  دوو نووسینگەی ئەوروپی و ئێرانی هەیە.

وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ دەرچوونی ئەمریكا لەڕێكەوتننامەی ‌ئەتۆمی، بیرۆكەی میكانیزمێكی تایبەتیان بۆ ئاسانكاری كاروباری بازرگانیكردنی كۆمپانیا بچووك و نیمچە گەورەكان لەگەڵ ئێراندا هێنایە بەر باس‌و لەوكاتەوە تا ئێستا چەند جارێك كێشە بۆ دروستكردنی راگەیەنراوە.

هایكۆ ماكس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش لەو بارەوە وتی: ئامانج لەكەناڵی پەیوەندییە، بەردەوامیدانە بەبازرگانیكردن لەو بوارانەی، كە بەهۆی ئەمریكاوە سزا نەدراون، بۆ ئەوەی گرنتی بكرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved