کەرکوک.. بەهۆی دەستگیرکردنی دو پێشمەرگەوە شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و پۆلیسی فیدڕاڵی دروست بو

عیراق

01/02/2019‌ 4094 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە سنوری ناحیەی شوانی سەربە شاری کەرکوک، ئاڵۆزیی لەنێوان پێشمەرگە و پۆلیسی فیدڕاڵی دروست بوو.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی جولحانی سەر بە ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکوک، شەڕ  لە نێوان پێشمەرگە و پۆلیسی فیدڕاڵی دروست بووە و کە لەلایەن هەردوو لاوە فیشەک تەقێندراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.


 ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوو پێشمەرگەکە تانکەری ئاویان پێ بووە، دوای ئەوەی ویستویانە ئاو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەرن، بە هەڵە کەوتونەتە نێو بازگەی پۆلیسی فیدراڵیەوە، دواتر لە لایەن ئەفسەرێک بە پلەی عەقید، دوو پێشمەرگەکە دەسگیرکراون و ئیهانەکراون".


لەو کاتەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنورە بەوەیان زانی و بازگەکەیان نزیکبووە لەو بازگەیەی پۆلیسی فیدڕاڵی، داوای دەستگیرکراوەکانیان کردوەتەوە، بەڵام کێشەکە ئاڵۆز بووە و تەقە لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە و دواتر بۆ چارەسەری کێشەکە هەردوولا بنکەی پۆلیسی شوان و کێشەکە چارسەر کراوە، دوو پێشمەرگەکەش ئازادکراون و هەردوولا گەڕاونەتەوە سەنگەرەکانی خۆیان.

هـ ـ ر

بەپەلە