پێشبینییەکەی چاڤی هێرناردێز بۆ جامی ئاسیا ڕاست دەرچو

sharpress.net

632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/02/2019‌

شارپرێس:
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی پێشبینی ئەوەى کردبوو قەتەر و ژاپۆن بگەنە یاریی کۆتایی جامینەتەوەکانی ئاسیا راشیگەیاندبوو کە قەتەر نازناوەکە بەدەست دەهێنێت.

پێش دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئاسیا و لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و یاریزان لە خولی تۆپی پێی قەتەر پێشبینی کرد قەتەر و ژاپۆن بگەنە یاریی کۆتایی و قەتەریش ببێتە پاڵەوان

پێشبینییەکانی چاڤی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەى جیاوازی بەدواى خۆیدا هێنا پاش ئەوەى قەتەری وەک پاڵەوان دیاریکردبوو
پێشتر قەتەر هەرگیز ئەو نازناوەى بەدەست نەهێناوەو هەرگیزیش نەگەیشتۆتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە کەچی چاڤی وەک پاڵەوانی ئەم نازناوە دیاریکردن و پێشبینییەکەشی راست دەرچوو

چاڤی هێرناندێز لە پرۆگرامە تەلەفزیۆنییەکەدا وتی "یاریزانەکانی قەتەر بە باشی دەناسم و متمانەشم بە دەستەى هونەری هەڵبژاردەکە هەیە و پێموایە لەتوانایاندا هەیە نازناوەکە بەدەست بهێنن".

هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved