شارپرێس:
رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى باسى ئه‌وه‌ى كردوه يه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى لەندەن داواى له فه‌رمانبه‌ره‌كانى كردوه له مانگى نيسانى داهاتو مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن.
رۆژنامه‌ى –ئينسايدر- ى ئه‌مه‌ريكى ئاماژه‌ى به‌وه كردوه "به‌شى منداڵ بوون له نه‌خۆشخانه‌ى سانت ماری له رۆژئاواى له‌نده‌ن داواى له فه‌رمانبه‌ره‌كانى كردوه له مانگى نيسانى داهاتو مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن، ئه‌مه‌ش ئه‌و قسه‌وباسانه‌ى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه كه منداڵى يه‌كه‌مى شازادە هارى و دوقه ساسكس – مێگان ماركل- تيايدا له‌دايك ده‌بێت".
رۆژنامه‌ى نابراو باسى ئه‌وه‌ى كردوه "دوقه ساسكس، مێگان ماركل، مانگى رابردو كاتى هاتنه دونياى منداڵه‌كه‌ى ئاشكراى كردوه به‌وه‌ى له مانگى نيساندا ده‌بێت، به‌هۆى ئه‌وه‌شى خێزانى پاشايه‌تى مێژوويه‌كى دورودرێژيان هه‌يه له مندالبونه‌كانيان له‌و نه‌خۆشخانه‌يه، و خودى شازادە هارى له‌وێ له دايك بوه، سه‌ره‌راى سێ منداڵه‌كه‌ى شازەدەويليام".
رۆژنامه ئه‌مه‌ريكيه‌كه رونى كردۆته‌وه "رێنماييه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماركل له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ى –ميدلتۆن- ه، و تا ئێستا ره‌گه‌زى منداڵه‌كه ديارينه‌كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سكپڕى دووه‌ميان گه‌يشتۆته ئه‌و ئاسته‌ى ره‌گه‌زه‌كه‌ى دياريبكرێت".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردوه "نرخى ئه‌و به‌شه‌ى منداڵى يه‌كه‌مى دۆقه‌ى تێدا دێته دونياوه كه له دوو ژوور پێكهاتوه به تێچوى -7500- جونه‌يهى ئيسته‌رلينى ده‌ست پێده‌كات بۆ يه‌ك شه‌و (نزيكه‌ى 9 هه‌زار 880 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى). هه‌ر شه‌وێكى زياده‌ش تێچوه‌كه‌ى 1175 جونه‌يهى ئيسته‌رلينيه. به‌شى منداڵ بون مه‌رجى ئه‌وه‌يه نرخى 7075 جونه‌يهى ئيسته‌رلينى بۆ منداڵ بونى سروشتى و 9785 جونه‌يهيش بۆ منداڵ بونه به رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى".
جێگاى وه‌بيرهێنانه‌وه‌يه، ژنى بريتانى كه خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى نيشتمانى ده‌يگرێته‌وه ناچار ناكرێت هيچ بڕه پاره‌يه‌ك بۆ له دايك بوون بدات، به‌لام ئه‌وانه‌ى خزمه‌تگوزاريه‌كه نايانگرێته‌وه نرخى منداڵ بون له 1300 جونه‌يهى ئيسته‌رلينيه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
سه‌رچاوه: Sputnik News
هـ ـ ر