میسی هەرگیز سەیری یارییەكانی ناكاتەوە

sharpress.net

413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/02/2019‌

شارپرێس:
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی‌و هاوڕێی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، نهێنییەكی سەیری ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییەی ئاشكراكرد.

لویس سوارێز، كە یاری بۆ بەرشەلۆنە دەكات لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، میسی هەرگیز نایەوێت سەیری یارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە بكاتەوە.

ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە راشیگەیاند، میسی بەسەیركردنەوەی یارییەكان بێزار دەبێت‌و خەفەت دەخوات، بۆیە نایەوێت سەیری یارییەكان بكاتەوە.

سوارێز ئاشكراشیكرد، میسی بەو هەڵانەی لەیارییەكان‌و بەو هەلانەی لەدەستیداوە خەفەت دەخوات، بۆیە نایەوێت بچێتەوە سەریان‌و كاریگەری لەسەر دروست بكات.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved