فلاینی مانچستەر یونایتید بەرەو چین جێدەهێڵێت

sharpress.net

332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/02/2019‌

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتید رایگەیاند، یاریزانی یانەكەی مەروان فلاینی، ریزی یانەكەی بەرەو خولی چین جێدەهێڵێت.

یانەی مانچستەر یونایتید راشیگەیاند، كە فلاینی لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی روو لەیانەی شاندۆنگ لۆنینگی چینی دەكات.

یانەكە سوپاسی مەروانی كردووە، بۆ ئەو ساڵانەی لەیانەكە یاریكردووەو هیوای خواستووە لەئەزموونە نوێیەكەی سەركەوتوو بێت.

ئەو یاریزانە بەلجیكییە تەمەنی 31 ساڵەو لەساڵی 2013 رووی لەیانەی مانچستەر كردووەو 177 یاری بۆ كردووەو تەنیا 22 گۆڵی بۆ ئەو یانە ئینگلیزییە تۆماركردووە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved