هاوشێوەكەی ماریا كاری مشتومڕ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست دەكات

هەمەڕەنگ

02/02/2019‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەنیا یەك ماریا كاری، هەیە لەبواری مۆسیقاو گۆرانی وتن ئەستێرەی گەشاوەی هەبێت، كە چەندین ساڵە ناوبانگی هەیەو لەسەرانسەری جیهان هەواداری هەیە.

بەڵام لەئێستادا كچێكی سكۆتلەندی بەناوی جاس میگر، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەهۆیەوە سەرپاڵ كردووە، كە هاوشێوەیەكی زۆری لەگەڵ ماریا كاری هەیە.

میگر تەمەنی 33 ساڵەو تەنانەت هاوشێوەی كاری گۆرانی دەڵێت، بۆیە زۆر كەس پێیانوایە، ئەوان دوانەیەكی لێكچوون‌و لەو بارەشەوە چەندین مشتومڕ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست بووە.

كەناڵی "24"ی سكۆتلەندی بڵاوكردووەتەوە، كە میگر گۆرانی بەناوبانگی "Daydream" ی ماری لەژووری نووستنەكەی وتووەتەوە، كە توانیویەتی بەشێوەیەكی زۆر باش بیڵێتەوە.

هـ ـ ح