ڤیدیۆ.. سامسۆنگ ڤیدیۆی مۆبایلە چەماوەكەی بەهەڵە بڵاودەكاتەوە

جیهان

02/02/2019‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ بەشێوەیەكی هەڵە ڤیدیۆیەكی ئەو مۆبایلەی بڵاوكردەوە، كە توانای چەمانەوەی هەیەو كۆمپانیاكە بەرهەمی هێناوە.

ڤیدیۆكە لەئەژمارێكی كۆمپانیای سامسۆنگ لەوڵاتی ڤێتنام‌و لەلپێكی سەر بەكۆمپانیاكە ڤیدیۆكە بڵاوبووەتەوە، كە بەو هۆیەشەوە بەشێوەیەكی فراوان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە.

بەپێی ڤیدیۆكە مۆبایلەكە دوو شاشەی لەناوەو شاشەیەكی لەدەرەوەش هەیە، كە مۆبایلەكە بەشێوەی درێژی لەناوەڕاستدا دەچەمێتەوە، وەك لەم ڤیدیۆیە دەبینرێت.

بڕیارە كۆمپانیای سامسۆنگ لە 20 ئەم مانگە ئەو مۆبایلەو چەند مۆبایلێكی نوێ‌ بخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە وردەكارییەكەیان تائێستا ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح