رۆناڵدۆ قەرەبووی هاندەرێكی دەكاتەوە

sharpress.net

387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/02/2019‌

شارپرێس:
هاندەرێكی یانەی یۆڤانتۆس تووشی پێكان بوو، ئەوەش بەهۆی لێدانێكی كریسنیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی ئەو یانە.

ئەو هاندەرە لەیەكەی مەشق‌و راهێنانەكانی یانەی یۆڤانتۆس ئامادەبوو، كە رۆناڵدۆ بەهۆی لێدانی تۆپێك زیانی پێگەیاند.

لەبەرانبەر ئەو لێدانەدا رۆناڵدۆ داوای لێبوردنی لەو هاندەرە كردو بەڵێنی پێدا بە باشترین شێوەو بەدڵی خۆی قەرەبووی بكاتەوە.

هاندەركە ناوی دی مارتینۆ بووەو رۆناڵدۆش وەك قەرەبوو درێسێكی خۆی پێداوەو واژووشی لەسەر كردووە، كە ئەوە هاندەركەی زۆر دڵخۆش كردووە.

یلینا لەدوای وەرگرتنی درێسەكە لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوەو دڵخۆشی خۆی بەو قەرەبووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نیشانداوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved